پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژ نووری شاوەیس
پەیامی کورد ... پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆژ نووری شاوەیس
بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.
دەقی پرسەنامەكە:
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. ڕۆژ نووری شاوەیس) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت.
د. ڕۆژ نووری شاوەیس تێكۆشەر و سیاسەتمەدارێكی بەئەزموون بوو، بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لە بواری سیاسی و راپەراندنی ئەركی حكوومەت دا بەسەربرد. بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی.
پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی (نوری شاوەیس) دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمیان دەزانین. لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان
15/2/2021
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە