پەیامی نوێی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دژی ئێران

پەیامی کورد     ...   پەیامی نوێی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دژی ئێران .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکدا پەیامی نوێی دەربارەی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە خستە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆژنامەی تایمز و ئیسرائیل ، نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکی ڤیدیۆیی لە پێش ئامادەکراودا لە پێنجەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی میدیاکانی مەسیحی ڕێکخراوی میدیاکان و ڕۆژنامەکانی ئەم ووڵاتە ، لە بەردەوامی سیاستەکانی بێزاری و دڵەڕاوکێ لە بەرامبەری ئێران دا ووتی ئێران ترس و وەحشەتێک هەڵدەگیرسێنێت کە ئیسرائیل و ووڵاتانی جیهان دەخاتە مەترسییەوە .

بێنت ووتی " لە حالێکدا کە جیهان خەریکی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دژمنی نادیار و شاراوەی خۆیەتی " نەخۆشی کۆرۆنا " ئێمەش لە ئیسرائیل لەگەڵ دژمنێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا خەریکی بەرەوڕووبوونەوەین ، بە واتا ئیسلامی شەڕخوازی تووندڕەو کە بە خێرایی خەریکە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو دەبێتەوە .

بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها لە بەردەوامی دا ووتی : ئەو ترس و وەحشەتەی کە لە تاران ەوە دەست پێدەکات ، بە دوای لە ناو چوونی ئیسرائیل ، سۆڵتە بە سەر جیهان و ڕاکێشانی بەرەو تاریکییە


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە