پەیامی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆزی کوردان
پەیامی کورد ... پەیامی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی نەورۆزی کوردان
نه‌ورۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، به گه‌رمى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له هه‌ر كوردێك و هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌ركوێ بن، پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له خۆشى و ته‌ندرووستی باش، ئارامى و ئاسووده‌یى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
ئه‌مڕۆ كه به دۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین، داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به گیانى به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانى و به لێكگه‌یشتن، ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بتوانین پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه و فیدراڵى و قه‌واره‌ى سیاسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان بپارێزین. هه‌مووان له هه‌مان كه‌شتیداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و یه‌كڕیز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت.
گه‌لى كوردستان هه‌رگیز واز له ئازادى و مافه‌كانى ناهێنێت. مێژوو سه‌لماندوویه‌تى تا نكۆڵى له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه نابینێت. با هه‌موومان له عێراق له هه‌ڵه‌كانمانه‌وه فێر ببین. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور و فیدراڵى و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، ده‌ستیده‌ستیكردن به شایسته‌كان و هه‌وڵى بچووككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورییه‌كانى، جگه له زیان هیچ سوودێكى بۆ عێراق نابێت.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا جه‌خت له بڕوا و سیاسه‌تى نه‌گۆڕمان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت. خوازیارى په‌یوه‌ندیى باش و دۆستانه و دراوسێیه‌تی باشه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایى له‌و گه‌لانه‌ش ده‌كه‌ین كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
سوپاسى تێگه‌یشتن و گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و خۆڕاگری فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م. له نزیكه‌وه ئاگادارى بارى ژیان و گوزه‌رانیانین. چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه، كارى له‌پێشینه‌ى هه‌موومان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه. دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م سه‌ختیانه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه ڕابردوو. به ئومێده‌وه به‌ره‌و ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین و كوردستان بۆ هه‌میشه وو‌ڵاتى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و فره‌یى ده‌مێنێته‌وه.
نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌تان پیرۆز،
هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئەم بابەتە 10668 جار خوێندراوەتەوە