پەیامی هۆشداری و تووندی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو پارێزگایە
پەیامی کورد ... پەیامی هۆشداری و تووندی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو پارێزگایە
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، "هەموو حکوومەتەکان لە چارەسەرکردنی هەمیشەیی دۆسییەی کەرکووک شکستیان هێناوە".
ئەرشەد ساڵحی ڕایگەیاند، "هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆمەڵێک رێککەوتنی سیاسی کردووە بە بێ نوێنەرانی تورکمان، بەڵام کەرکووک لە ساڵی (2017)وە بەهۆی هەبوونی هێزەکانی فیدراڵی لە دۆخێکی سەقامگیر و ئارام دایە".
دەشڵێت "جووڵەیەکی سیاسی هەیە تا دووبارە کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ناسەقامگیری، لە کەرکووک پێویستمان بە گەڕانەوەی هێزی حزبی نییە".
دەربارەی پێشمەرگەش دەڵێت "فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک کوردە بۆیە پێویست بە گەڕانەوەی پیشمەرگە ناکات، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک پێشێلکاری دەستوورە و پەنا بۆ یاسا دەبەین".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە