پەیامی پیرۆزبایی ترامپ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز 

پەیامی کورد   ...   پەیامی پیرۆزبایی ترامپ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز 

کۆشکی سپی ڕاگەێندراوێکی دەربارەی جەژنی نەورۆز بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە : ئەمریکا گەرمترین پیرۆزبایی لەو گەلانە دەکات کە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە.

دەشڵێت : نەورۆز جەژنێکی کۆنە و ئاماژەیە بۆ دەستپێکی وەرزی بەهار. هەروەها نەریتێکی چەندان ساڵەیە، خۆ ئامادەکردنیشە بۆ ساڵێ نوێ.

هاوکات، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە نەورۆز دەڵێت؛ لەجیاتی گەلی ئەمریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم و هیودارم هەموو لایەک چێژ لە پشووەکانیان و ساتەکانیان لە نەورۆزدا ببینن.


 


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە