پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە
پەیامی کورد ... پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن سەرۆک مەسعوود بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی سەقامگیری و تەبایی لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.
مەسعوود بارزانی
27ی حوزەیرانی 2023
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە