پەیامی پێلە لە نەخۆشخانەوە : من هێشتا هیوادارم
پەیامی کورد ... پەیامی پێلە لە نەخۆشخانەوە : من هێشتا هیوادارم
لە حاڵێکدا کە ئاژانسە میدیاییەکانی بەرازیل هەواڵیان لە پچڕانی هیوای کادیرانی پزیشکی پێلە بۆ باشتربوونی دۆخی تەندرووستی ئەو دابوو ، مێژووی گەورەی بەرازیلی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ، جگە لە سوپاس و پێزانین لە پەیامگەلی پاڵپشتی هەوادارەکانی ڕایگەیاند هێشتا هەست دەکات حاڵێکی باشی هەیە و هیوای بە باشتربوون هەیە : " هاوڕێیانی من ، دەمەوێت بەم پەیامەوە ، هەستی پۆزەتیڤ بە ئێوە بدەم و هەمووان بە ئارامی داوەت دەکەم . هێشتا بەهێزم و هیوادارم . قۆناغەکانی دەرمان تێدەپەڕێنم و دەمەوێ بە بۆنەی هەموو ماندووبوون و خزمەتگوزارییەکانی کادیری پزیشکی سوپاس و پێزانینی خۆم ڕابگەێنم . ئیمانی زۆرم بە خودا هەیە و پەیامگەلێک پڕاوپڕ لە ئەشقێک کە لە هەموو شوێنی جیهانەوە لە ئێوەوە بە دەستم گەیشت هێزم پێدەدات . هەروەها یارییەکانی بەرازیل لە جامی جیهانی دەبینم ، سوپاسگوزارم بە هۆی هەموو شتێکەوە ."
هەروەها سکای سپۆرتس لە زاری نەخۆشخانەی ئەلبێرێت ئەنشتاین ەوە ڕایگەیاند پێلە لە دۆخێکی سەقامگیردایە و لەشی ئەو هێشتا ووڵامی پۆزەتیڤ بە دەرمانەکان دەداتەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە