پەیامی ھاوخەمی مەسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر
پەیامی کورد ... پەیامی ھاوخەمی مەسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر
کۆچی دوایی سیاسەتوانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بریكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.
سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵیکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 43 جار خوێندراوەتەوە