پەیامێکی بەپەلە لە مۆقتەدا سەدر ەوە  " دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمەتان بۆ ناچێتە سەر

پەیامی کورد     ...   پەیامێکی بەپەلە لە مۆقتەدا سەدر ەوە  " دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمەتان بۆ ناچێتە سەر

رێبەری رەوتى سەدر پەیامێکی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانەوە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری کۆبوونەوەکەى سبەینێ شیعەبن، ئەوا داوامان لێبکەن با هاوپەیمانێتییەکەمان شیعیی بێت.

ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێ پەرلەمانی عێراقەوە رایگەیاند"ئەگەر یەک لەسەر سێی پەکخەری دانیشتنی پەرلەمان شیعەن، ئەوا داوامان لێبکەن با گەورەترین هاوپەیمانیەتیمان تەنها شیعی بێت.

رێبەری رەوتى سەدر هەڕەشە دەکات و دەڵێت " دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمەتان بۆ ناچێتە سەر".
هەر لە پەیامەکەیدا سەرد ئاماژەى بەوە کردوە، پێویستە یەک لەسەر سێی پەکخەر نیشتمانی بێت و هاوپەمانێتییەکەشمان نیشتیمانی بێت


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە