پەیامێکی نوێ لە لایەن نووری مالێکی یەوە دەربارەی مۆقتەدا سەدر
پەیامی کورد ... پەیامێکی نوێ لە لایەن نووری مالێکی یەوە دەربارەی مۆقتەدا سەدر
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕێگه‌ى ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی یه‌وه په‌یامێكى نوێى له‌باره‌ى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌دره‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه، "به‌م زووانه كێشه‌كانى نێوانمان كۆتایی پێ دێت".
نوورى مالیكى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، "به‌م نزیكانه ئه‌و ناكۆكی یانه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌دردا هه‌مان بووه كۆتایی دێت".
مالیكی دیدارێكى له‌گه‌ڵ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی ئه‌نجام داوه‌و ووتوویه‌تى:"پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌هۆی كه‌می به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن، سست بوه، ئێمه‌ش نامانه‌وێت پشكه‌كانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی پێكهاته‌كان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام هاوبه‌ش‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌رده‌وام داوای به‌ش‌و پۆستی خۆیان ده‌كه‌ن".
له‌و دیداره‌دا مالیكى هۆشداری له‌باره‌ى بوونى چه‌كه‌وه داوه‌و ڕایگه‌یاندوه، "چاوپۆشی له‌كه‌س ناكه‌ین، بوونی چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت به‌واتای سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌و تێكچوونی سه‌قامگیری سیاسی له ووڵاتدا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌دردا هه‌مانه، به‌م نزیكانه سه‌رجه‌میان كۆتاییان پێدێت".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە