پەیامێکی گرینگی نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژئاوا : " کوردەکانی سووریا بەشێک لە PKK " نین و ووڵاتێک بە ناوی کوردستان لەوێ درووست نابێت
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگی نوێنەری ئەمریکا لە ڕۆژئاوا : " کوردەکانی سووریا بەشێک لە PKK " نین و ووڵاتێک بە ناوی کوردستان لەوێ درووست نابێت
"ویلیام ڕووباک " نوێنەری پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ووتوێژێکی تایبەت دا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمریکا بە دوای هاندونی تورکیا نییە ، ڕایگەیاند : هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا بەشێک لە حیزبی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هەژمار ناکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو کە لە ساڵەکانی ٢٠١٨ تاکوو ٢٠١٩ لەم پۆستەدا بوو بە ڕۆژنامەی الشرق الاوسط ی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بە دوای توشکیل کردنی " ووڵاتی کوردستان " لە سووریا نییە و تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل داعش و دەستەبەر کردنی ئەمنییەت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ هیزەکانی دیمۆکارتیکی سووریا " قەسەدە " هاوکاری دەکات .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە ئەمریکا بە دوای هاندانی تورکیا یا پالپشتی لە ئایدیۆلۆژیای ئۆجالان لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئەو ووڵاتە نییە ، بەڵکوو دەیەوێت لەگەل داعش بەرەنگار ببێتەوە .
ویلیام ڕووباک ووتی کە دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ کوردستانی باشوور لە عێراق جیاوازە و دۆخەکە بۆ درووستکردنی ووڵاتی کوردستان لە سووریا لە بەردەست نییە و بە جیددیەتەوە ئەم کارە کاریکی کارئامە و سازندە نابێت .
ئەم بەرپرسەی پێشووی ئەمریکا دەربارەی بەردەوامی هەبوونی هیزەکانی ئەم ووڵاتە لە سووریا هەروەها ڕایگەیاند و ووتی هەتاکوو پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی تیمی نوێ جۆ بایدن سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا ، هێزە سەربازی و نیزامییەکانی ئەم ووڵاتە لەو ووڵاتەدا دەمیننەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە