پەیامێکی گرینگی ڤلادێمیر پووتین سەبارەت بە دانووستان لەگەڵ کورد

پەیامی کورد   ...  پەیامێکی گرینگی ڤلادێمیر پووتین سەبارەت بە دانووستان لەگەڵ کورد

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی پێنجشەممە، رایگەیاند "دانووستان لەگەڵ کورد بۆ وەرگرتنەوەی منداڵانی ڕووسیا لە کەمپی خێزانەکانی داعش لە سووریا ئاسانترە لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکییەکان لەسەر پرسە مرۆییەکان".

بەگوێرەى ئاژانسى ئیتەر تاسى ڕووسیا.ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا، چاودێرى پرۆسەی گێڕانەوەی منداڵان بە سەرۆکى ڕووسیاى ڕاگەیاندووە، هێزەکانى ئەمریکا، لە ڕێگەى کوردەوە، سەرەتا هەوڵیانداوە ڕێگری لێبکەن لە بردنەوەى منداڵانى ڕووسیا بۆ ووڵاتەکەی.

پووتین لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم بابەتە ووتی: "لەگەڵ کورد دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت.. هاوڕای لەگەڵم؟ پێم نەوتیت!.. باشە، مادام وایە، دەتوانن بەردەوام بن لەم کارە".

هەروەها ووتی ، کورد زۆر عەقڵانین، دەتوانین لەگەڵیان هاوڕا بین، دانووستان لەگەڵیان ئاسانترە لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکییەکان، ئەوانیش دۆخەکە لەوێ کۆنتڕۆڵ دەکەن، پێویستە لە ڕێگەی دەسەڵاتە فەرمییەکانی سووریاوە درێژە بەو کارە بدەین، بەڵام من باوەڕم بەوە هەیە پرسە مرۆییەکان دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ کورد چارەسەر بکرێن”.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە