پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە سەرۆک مەسعوود بارزانی یەوە
سەرۆك مەسعوود بارزانی لە پەیامێكدا پشتیوانی بۆ هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربڕی بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووستاندن لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەێندراوەکەیە….
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین و هەروەها پشتیوانی لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووساندن لەگەڵ ئەمریکا بۆ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لە چوارچێوەی بابەتی سەربازی و ئەمنی لەپێناو گەرەنتیکردنی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات لە پەلامارە دەرەکییەکان بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هەرێمی کوردستانیشەوە.
دانووساندن تاکە ڕێگەی دروستە بۆ بونیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراقی فیدڕاڵ و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
مەسعوود بارزانی
25ی کانوونی دووەمی 2024
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە