پەیامێکی گرینگ لە لایەن موزلووم کۆبانی یەوە " ئەگەر پێویست بکات داوای یارمەتی و پشتیوانی لە PKK دەکەم
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە لایەن موزلووم کۆبانی یەوە " ئەگەر پێویست بکات داوای یارمەتی و پشتیوانی لە PKK دەکەم
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" رایگەیاند، ئەگەر دۆخەكە پێویست بكات، داوای هاوكاری لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكەن وژمارەی ئەو گەریلایانەی ئاشكراكرد كە لە خاكی سووریا شەڕیان كردووە.
ژەنەراڵ مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە لە رۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەریلاكانی پەكەكە بۆ ماوەی چەندین ساڵ شانبەشانی ئێمە دژ بە تیرۆر جەنگاون.
كۆبانی ووتیشی "لەمیانەی چەند ساڵی دواییدا و لە رووبەڕووبوونەوەكانماندا، چوار هەزار گەریلای پەكەكە شەهیدكراون و هەتا كۆتا هەناسە لەگەڵماندا شەڕیان كردوە".
روونیشیكردەوە، "هەركاتێك پێویست بێت داوای یارمەتی لە پەكەكە دەكەم، ئەوە شتێكی ئاساییە و ئەگەر شەڕ لە داهاتوودا رووبدات و لە هەر لایەنێكەوە هێرش بكرێتە سەرمان، داوای پشتیوانیان لێدەكەم".
پێشتر مەزڵوم كۆبانی لە لێدوانێكدا پشتڕاستیكردەوە گەریلاكانی پەكەكە لە رۆژئاوا بوونیان هەیە و راشیگەیاند "هیچ پێویستییەك نەماوە بە مانەوەیان لەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی ژمارەی شەڕڤانانی هەسەدە هێندەی پێویستە بۆ پاراستنی ناوچەكە".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە