پەیامێکی گرینگ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە " هەر کەسێک هاتووچۆی سنوورەکان بکات دەپێکێندرێت و تەقەی لێدەکرێت "

پەیامی کورد     ...   پەیامێکی گرینگ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە  " هەر کەسێک هاتووچۆی سنوورەکان بکات دەپێکێندرێت و تەقەی لێدەکرێت " .

بە پێی بڕیار و ڕاگەیاندنی نوێی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر کەسێک هاتووچۆی سنوورەکان بکات دەبێ بپێکێندرێت و تەقەی لێبکرێت

هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار: هەرکەس لە سنوورەکان هاتوۆچۆی کرد بیپێکن!

هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری ئێران لە پیرانشار " خانێ " ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و جەختی لەوە کردووە هەرکەسێک چ کۆڵبەر چ کاسبکار، هەر کەسێک لە سنوورەکان وەدەرکەوت تەقەی لێبکەن.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هێزە کوردییەکان لە بەرگی کاسبکاراندا لەو ناوچانەدا لە حاڵی هاتووچۆدان و تەقەکردن لێیان ڕێگەپێدراوە.

دەرکردنی ئەو ڕاگەێندراوە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام کاسبکاران و کۆڵبەرانیان کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیان لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کار دەکەن، کردووەتە ئامانج.

هەروەها لەو ڕاگەێندراوەی هەنگی سنووری پیرانشار، خەڵکی کورد بە عەشیرە و سنوورنشین ناوی هاتووە کە ئەوەش بێڕێزی و نکۆڵیکردن لە شوناسی ئەو خەڵکەیە کە ئێران دەرحەق بە گەلانی دیکەی ئێران ئاشکرا دەیکات.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە