پەیامێکی گرینگ لە وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ەوە
پەیامی کورد ... پەیامێکی گرینگ لە وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ەوە
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ووڵامى خوێندكارانى خۆپیشانده‌رى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن بۆ قۆناغى ١٢ ئاماده‌یی داواكارییه‌ك نییه له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران دا بێت.
د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند : داواكارى كه‌م كردنه‌وه‌ى مه‌نهه‌ج داواكارییه‌ك نییه له سوودى قوتابیان بێت، به‌ڵكوو قوتابى لێى زیانمه‌ند ده‌بێت، ئه‌مساڵ ده‌وام دوو هه‌فته زووتر ده‌ستىپێكردووه، ڕه‌زامه‌ندیش وه‌رگیراوه ٥ ڕۆژى پشووى به‌هاره‌ش ده‌وام هه‌بێت‌و وه‌ك گوێگر گوێ له داواكارییه‌كانیان ده‌گرن.
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى ١٢ له ٤ى ٤وه كراوه‌ته ٢١ى ٤و نێوانى ته‌واوبوونى وه‌رزى دووه‌میش تا ده‌ستپێكى تاقیكردنه‌وه‌كان ٤٣ ڕۆژه‌و ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى ڕابردوو كه تاقیكردنه‌وه ڕۆژ نا ڕۆژێك بوو ئه‌مساڵ تاقیكردنه‌وه‌ى قۆناغى ١٢ گۆڕاوه‌و هه‌فته‌ى دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌كان‌و داواكاری خوێندكارانیش ووتى:"ده‌بێت خوێندكار داواكارى مه‌شرووعیه‌تى هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردن، ئه‌گه‌رنا ناكرێت هه‌رچى ووترا بوترێت باش".
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه له پارێزگاكانى هه‌رێم خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه‌و خوێندكارانى قۆناغى ١٢ داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن ده‌كه‌نه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە