پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی کورد   ...  پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانییان دەدەن.

ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2022/12/7


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە