پەیامێک لە مۆقتەدا سەدر ەوە : " هەولێر چۆک دانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت
پەیامی کورد ... پەیامێک لە مۆقتەدا سەدر ەوە : " هەولێر چۆک دانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت".
رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر لەڕێگەی مووشەکەوە رایگەیاند، هەولێر لەژێر نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەت مەنداندایە، لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکوو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمشەو لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، "هەولێر لەژێر نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەت مەنداندایە، لەژێر پرۆسەی برسی کردندایە، وەکوو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن، بەڵکوو ئەوان شادەماری عێراقن و بەشێکی جیانەبوون لە عێراق".
هەروەها نووسیویەتی، "هەولێر چۆک دانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت".
ئەمشەو هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر و چەند جارێک دەنگی تەقینەوە لە شەقلاوە و هەریر بیستراوە، سیستەمی بەرگری کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خراوەتە کار و بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە