پەیامێک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... پەیامێک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
ھێرشی مووشەکی دوێنێ شەو بۆ سەر سنووری قەزای خەبات، بە تووندترین شێوە ، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەم .
داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکەم، ھەنگاوی پێویست و کردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێکدەرە لە یاسادەرچووەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەم هێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جیددی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
2ی ئایاری 2022
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە