پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

پەیامی کورد   ...  پەیامێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان په‌یامێكی بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیری قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرینگی هەمووان دەزانین.

دەقی په‌یامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان..

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و، ئومێدەوارین جەژنی قوربان مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ تێکڕای هاووڵاتیانی کوردستان.

ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانین و وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیری قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرینگی هەمووان دەزانین.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی قوربان، هەوێنی پتەوترکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان و، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن و جەژنێکی شادو بەختەوەر بەسەر بەرن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە