پەیامێک لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ەوە بۆ گەشتی عەمرە کاران

پەیامی کورد     ...   پەیامێک لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ەوە بۆ گەشتی عەمرە کاران 

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئائینی هەرێمی كوردستان یەكەمین گەشتی عەمرەكارانی كوردستانی راگەیاند، كە بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێكە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا راگیراوە.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئائینی هەرێمی كوردستان لەراگەێندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممە ٢١-٣-٢٠٢١ یەكەمین گەشتی عەمرەكانی كوردستان ئەنجامدرا كە بەهۆی ڤیرووسی كۆرۆناوە بۆ ماوەی زیاتر لەساڵێك راگیرا.
روونیشیكردەوە، دوای جێبەجێكردنی رێكارە تەندرووستیەكان یەكەمین گەشتی عەمرە بەرەبەیانی یەكشەممە ٢١-٣-٢٠٢١ كاتژمێر ٤:٠٠ بەیانی لە فرۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامدرا و  لە ٢٤ عەمرەكار پێك هاتبوو.
حكوومەتی سەعوودیە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لەسەرەتای مانگی ئازارەوە پێدانی ڤیزەی بە هاووڵاتیانی دەرەوەی ووڵات بۆ گەشتی عەمرە راگرت، و رێگری كرد لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی ووڵاتەكەش وەك رێكارێكی خۆپارێزی و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە