پەیام و دەست پێشخەری نوێ لە لایەن مۆقتەدا سەدر ەوە
پەیامی کورد ... پەیام و دەست پێشخەری نوێ لە لایەن مۆقتەدا سەدر ەوە
رێبەری رەوتى سەدر دەستپێشخەرییەکی نوێ رادەگەێنێت و داوا لە چوارچێوەى هەماهەنگی دەکات کە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانى دیکە بکات.
مۆقتەدا سەدر رێبەرى سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند،بۆ ئەوەی عێڕاق بەبێ حکوومەت نەمێنێتەوە هەلێک دەدەم بە سێ یەکی پەکخەر واتە چوارچوەى هەماهەنگی دانووستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکـان بکـەن بەبێ جیاکاری بۆ درووستکردنی حکوومەتێکی نیشتیمانی بەبێ ڕەوتی سەدڕ.
رێبەری رەوتى سەدر، داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمانى عێراق دەکات کە هیچ شێوەیەک قسە لەسەر پرسی پێکێهانی حکوومەت نەکەن و دەشڵێت"بەمە ئەستۆپاکی خۆم سەلماندووە."
سەدر جەختی لەوەش کردوەتەوە کە سەدرییەکان توانیویانە ببنە لایەنی براوەی هەڵبژاردن بردنەوەیەک کە پێشتر وێنەی نەبووە و دواتریش بوونەتە گەورەترین فراکسیۆنی شیعی.
هەروەها لە پەیامەکەیدا سەدر دەشڵێت" من یەکەم کەس بووم کە سەرکەوتوو بووم لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی نیشتیمانی بەناوی رزگارکردنی ووڵات و پاڵێوراوێک بۆ سەرۆک وەزیران پێشنیاز بکەم کە لەلایەن هەمووانەوە قبووڵ کراو بێت.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە