پەیوەندییەکانی میسر لەگەڵ ئێران و ئەنسارۆڵڵا بۆ سنووردارکردنی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور
پەیامی کورد ... پەیوەندییەکانی میسر لەگەڵ ئێران و ئەنسارۆڵڵا بۆ سنووردارکردنی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور
سەرچاوە میسرییەکان ئاشکرایان کردووە کە میسر پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنسارۆڵڵا لە یەمەن و ئێران دامەزراندووە بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی هێرشەکان لە ناوچەکەدا.
دەسەڵاتدارانی میسر سەرکردەکانی ئەنسارۆڵڵایان دڵنیا کردۆتەوە کە دانووستانەکان لەگەڵ داگیرکەران بۆ زیادکردنی بڕی هاوکارییەکان بۆ غەززە پێشکەوتنی بەرجەستەی بەخۆیەوە بینیوە.
دیپلۆماتکارێکی میسری هەروەها ئاشکرای کرد کە حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بەم نزیکانە سەردانی قاهیرە دەکات.
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە