پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ماسک پچڕا و ترامپ هەڕەشەی جیددی لێ دەکات
پەیامی کورد ... پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ماسک پچڕا و ترامپ هەڕەشەی جیددی لێ دەکات
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیلۆن ماسك ، هاوپه‌یمانی پێشوی كۆتایی یان هاتووه ، هۆشداریشی دا له دابین كردنی بوودجه بۆ كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان، ئه‌مه‌ش له دوایین داڕمانی دراماتیكی هاوپه‌یمانی نزیك له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا دێت.
دۆناڵد ترامپ شه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیووز ڕایگه‌یاند، پێویسته مه‌سك خۆی له دابینكردنی بوودجه بۆ كاندیده‌كانی دیموكراته‌كان بپارێزێت كه دژایه‌تی یاسادانه‌رانی كۆمارییه‌كان ده‌كه‌ن و پشتگیری له پڕۆژه یاسای كه‌م كردنه‌وه‌ی باج ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی "ده‌رئه‌نجامه زۆر جیددییه‌كان ده‌بێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ماسك ی تا ئێستا تاوتوێی نه‌كردوه.
كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا باوه‌ڕت وایه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ماسك كۆتایی هاتووه، ترامپ ووتی "پێموایه وایه، به‌ڵێ"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ خواستێكی بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ملیاردێره نییه كه سه‌رۆكایه‌تی تێسلا و سپه‌یس ئێكس ده‌كات.
ئیلۆن ماسك به‌شێكی به‌رچاوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ترامپ ی دابین كرد و دواتر په‌یوه‌ندی پێوه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆك، ئه‌و سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵێكی فراوان و مشتومڕئاوی كرد بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هێزی كاری فیدڕاڵی و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان.
ناكۆكی نێوانیان چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێكرد كاتێك ئیلۆن ڕه‌خنه‌ی له پڕۆژه یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و خه‌رجییه‌كانی تره‌مپ گرت.
ڕۆژی هه‌ینی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیووز بڵاویكرده‌وه، ترامپ ڕایگه‌یاندوه، ماسك "ئه‌قڵی له‌ده‌ست داوه" و له‌م كاته‌دا ئاره‌زووی قسه‌كردن له‌گه‌ڵی دا ناكات، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی فۆكس نیووز بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، نیگه‌ران نییه له بانگه‌وازه‌كه‌ی ماسك بۆ پێكهێنانی پارتی سێیه‌می سیاسی له ئه‌مریكا.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە