پەیوەندی بەریتانیا و سوید لەگەل پووتین هیچ کات ئاسایی نابێتەوە !
پەیامی کورد ... پەیوەندی بەریتانیا و سوید لەگەل پووتین هیچ کات ئاسایی نابێتەوە !
" بۆریس جانسن " سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و " ماگدالێنا ئەندێرسۆن " سەرۆکوەزیرانی سوید ڕایانگەیاند کە پەیوەندی نێوان دوو ووڵات هیچ کات لەگەڵ " ڤلادیمیر پووتین " سەرۆککۆماری ڕووسیا ئاسایی نابێتەوە .
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سوید لە چاوپێکەوتنی دوێنێ چوارشەممە لە ستۆکهۆڵم ڕایانگەیاند کە بە بیانووی شەڕ لە ئۆکراین پەیوەندی ئەم وولاتانە لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕووسیا هیچ کات بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ناگەڕێتەوە .
سەرانی سوید و بەریتانیا لەم چاوپێکەوتنەدا جگە لە قەیرانی ئۆکراین ، دەربارەی بابەتگەلێک لەوانەس ئەمنییەت لە ئەورووپا ش خرایە بەر باس و پێداچوونەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە