پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ لەگەڵ زێلینسکی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ پووتین
پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ لەگەڵ زێلینسکی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ پووتین
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی ناوخۆی ئۆکراین قسەی لەگەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین کردووە، ئەمەش دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. ئەم گفتوگۆیە دوای ئەوە دێت کە ترامپ و جێگری سەرۆکەکەی، جەی دی ڤانس، زێلێنسکییان زەلیل کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆشکی سپی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئۆکراین دوای کۆبوونەوەی گرژی و مشتومڕئاوییان لە کۆشکی سپی و زەلیلکردنی زێلنسکی لەلایەن ترامپ و جێگری سەرۆکەکەیەوە بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زێلێنسکی گفتوگۆیەکی زۆر چاوەڕوانکراو لەگەڵ ترامپ ئەنجام دەدات بۆ گوێگرتن لە ووردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا. هیوادارە ووردەکاری زیاتر لە گفتوگۆی ترامپ و پووتین وەربگرێت و هاوکارییە سەربازییەکانی واشنتۆن و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری بۆ کیێڤ بەردەوام بێت.
هەروەها سێرحی نیکیفۆرۆڤ، ووتەبێژی زێلێنسکی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرۆکی ئۆکراین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکایە.
ڕۆژی سێشەممە 18ی ئازاری 2025، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادێمیر پووتین ئەنجامدا دوای ئەم گفتوگۆیە، لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا بە ناوی "ترووث سۆشیال" نووسی: گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەمڕۆم لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا زۆر باش و بەرهەمدار بوو. "ئێمە ڕێککەوتین لەسەر ئاگربەستی دەست بەجێی وزە و ژێرخانی ئابووری، بەو تێگەیشتنەی کە بە خێرایی کاردەکەین بۆ ئاگربەستێکی تەواو و لە کۆتایی دا کۆتایی هێنان بەم شەڕە زۆر ترسناکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین ".
هەروەها کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ و ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا باسی کۆتایی شەڕی ئۆکراین و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێرانیان کردووە.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەردوو سەرکردە کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت ململانێکان بە ئاشتییەکی هەمیشەیی کۆتایی پێبێت و جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا کردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو خوێن و پارەیەی کە هەردوو ئۆکراین و ڕووسیا لەم شەڕەدا داویانە باشترە بۆ پێداویستییەکانی گەلەکەیان خەرج بکرێن.
ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە