پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و ناتانیاهوو ؛ ترامپ: ئێمە لە هەموو بابەتەکان لە یەک سەنگەرین
پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ و ناتانیاهوو ؛ ترامپ: ئێمە لە هەموو بابەتەکان لە یەک سەنگەرین
سێشەممە ٢٢ی ئەیپریل ، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە پرسی بازرگانی و ئێران هەبووە.
ترامپ بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی : "من هەر ئێستا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهوو سەبارەت بە چەندین پرس، لەوانە بازرگانی، ئێران و بابەتی تر قسەم كردووە. پەیوەندییەكی زۆر باش بوو - ئێمە لە هەموو پرسەكان لە یەك سەنگەرداین”
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە