پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەمیرعەبدۆڵلاهیان لەگەڵ هاوتا تورکمەنێستانییەکەی
پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەمیرعەبدۆڵلاهیان لەگەڵ هاوتا تورکمەنێستانییەکەی
ئەمیرعەبدۆڵلاهییان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ووتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەشید مەردۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکمەنێستان سەبارەت بە هاوکاریگەلی دوو لایەنە و گۆڕانکاریگەلی ناوچەیی گفتووگۆیان کرد .
وەزیری دەرەوەی تورکمەنیستان یش لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژەدان بە ڕێکەوتنی دوو ووڵات سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری لە سەرەتای ساڵی داهاتوو چەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی هیچ سنوورێکی بۆ بەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نییە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە