پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤەنزۆێئللا

پەیامی کورد   ...   پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤەنزۆێئللا

🔸عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیڤان گیل پینتۆ وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆێئللا دوابەدوای هەنگاوەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا لەو ناوچەیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا تاوتوێ و بیروڕایان گۆڕیەوە.

🔸وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆێئللا بە ئاماژەدان بە زیادبوونی هەڕەشە نایاسایی یەکانی ئەمریکا لە دژی ووڵاتەکەی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچەکە پێشکەش کرد و وێڕای بەرز نرخاندنی هەڵوێستی پرەنسیپی ئێران لە داکۆکی کردن لە بنەما و ئامانجەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ڤەنزوێلا، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت و گەلی ڤەنزۆێئللا بەرگری لە سەربەخۆیی خۆیان دەکەن، نەتەوەیی سەروەری، و مافی چارەی خۆنووسین بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە. هەروەها هیوای خواست ووڵاتانی ئەندامی بریکس و ووڵاتانی دیکەی ناوچەی ئەمریکای باشوور بە هەڵوێستێکی پتەوەوە ئیدانەی کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکا بکەن.

🔸وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان بە تووندی ئیدانەی کردەوە تاک لایەنە و چەوسێنەرەکانی ئەمریکای کرد بەرامبەر ووڵاتانی دیکە و ووتی : هەڕەشەی پەنابردن بۆ هێز لە دژی ووڵاتانی دیکەی سەربەخۆی گەشە سەندوو پێشێل کردنی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە و مەترسییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەروەها پێویستە هەموو حکوومەتە بەرپرسیارەکان لەو هەلومەرجە جددییەی ئێستا تێبگەن و ڕێگری بکەن لە بڵاوبوونەوەی بێ یاسایی و نائەمنی.

🔸وەزیری دەرەوە هەروەها هاودەنگی و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ خەڵکی ڤەنزۆێئللا لە دژی چەوساندنەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە