پەیوەندی تەلەفۆنی هاکان فیدان " وەزیری دەرەوەی تورکیا " لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دانیمارک

پەیامی کورد   ...  پەیوەندی تەلەفۆنی هاکان فیدان " وەزیری دەرەوەی تورکیا " لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دانیمارک 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن لەگەڵ لارس لۆکێ ڕاسمووسێن وەزیری دەرەوەی دانیمارک قسەی کرد. لە ووتارەکەدا ئیدانەی سووتاندنی قورئانی کرد کە هەندێک کەس وەک خوو کردوویانە. بەپێی ڕاگەێندراوی نووسراوی وەزارەت، فیدان ڕایگەیاندووە؛

"هاکان فیدان لە ووتارەکەیدا سووتاندنی قورئانی لە دانیمارک و بێ ڕێزی بەرامبەر بە قورئان شەرمەزار کرد". فیدان ئاماژەی بەوەش کرد، دژایەتی کردنی ئیسلام لە ئەورووپا گەیشتووەتە ئاستی تالووک و ڕێگەیان پێدەدەن لەژێر ناوی ئازادی بیرکردنەوە ئەو کارانە ئەنجام بدەن. داوای لە حکوومەتی دانیمارک کرد هەنگاو بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە کارانە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە