پەیوەندی نێوان موحەمەد بن سەلمان لەگەڵ سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری مووساد ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد      ...    پەیوەندی نێوان موحەمەد بن سەلمان لەگەڵ سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری مووساد ئاشکرا دەکرێت .

میدیاکانی عێبری پەیوەندی نزیکی نێوان موحەمەد بن سەلمان وەلێعەهدی سەعوودی لەگەڵ ڤەدیوید بارنیا سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری مووساد ی ئیسرائیل یان ئاشکرا کرد .

ڕۆژنامەی عێبری " تایمزی ئیسرائیل "ی ڕایگەیاند کە زۆرێک لە کەناڵەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بن سەلمان و باڕنیا یان ڕاپۆرت داوە کە ئەو پێش دەستبەکار بوونی وەکوو سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ، لە ژێر ناوی جێگری سەرۆکی مووساد خەریکی کار کردن بووە .

ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند کە باڕنیا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سەردانی عەرەبستانی سەعوودی کردووە و لەو کاتەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان ئەنجام داوە .

سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری مووساد ی ئیسرائیل لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیلی بە سەرپەرشتی " بێنیامین ناتانیاهوو " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بە شێوەی شاراوە و نهێنی سەردانی عەرەبستانی کردووە .

ئەم ڕۆژنامەیە جەختی کردووەتەوە کە ناتانیاهوو لەگەڵ شاندێک کە بریتی لە باڕنیا بووە لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان چاوپێکەوتن یان کردووە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە