پەیوەندی نێوان کەنار دەریا و دەریا لەگەڵ تەندرووستی
پەیامی کورد ... پەیوەندی نێوان کەنار دەریا و دەریا لەگەڵ تەندرووستی
بەگوێرەی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی ١٥ وڵات، توێژینەوەیەکی نوێ بە سەرۆکایەتی ساندرا گەیگەر لە بەشی دەروونناسی ژینگەیی لە زانکۆی ڤییەننا لە نەمسا ئەو ڕاپۆرتە باوانە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێن ژیان لە نزیک کەنارئاوەکان بەتایبەت سەردانی کەنارئاوەکان بەبێ گوێدان بە ووڵات یان داهاتی کەسی ، تەندرووستی باشتر پەیوەندی بەوەوە هەیە.
گایگەر، توێژەری سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ڕایگەیاند : جێگای سەرنجە کە لە هەر ١٥ ووڵاتەکەدا نەخشەی یەکگرتوو و ڕوونی لەو شێوەیە ببینین. ئێستا سەلماندمان کە پێدەچێت هەموو کەسێک، نەک تەنها دەوڵەمەندەکان، سوودمەند بن لە بوونیان لە کەنار دەریا. هەرچەندە ئەم کۆمەڵگایانە تاڕادەیەک بچووکن، بەڵام ژیانی نزیک و بە تایبەتی سەردانی کەنار دەریاکە هێشتا دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندرووستی گشتی هەبێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە