پەیوەندی و گفتووگۆی نهێنی نیوان ئەمریکا و چین ئاشکرا دەبێت
پەیامی کورد ... پەیوەندی و گفتووگۆی نهێنی نیوان ئەمریکا و چین ئاشکرا دەبێت
ڤلادێمیر سكۆسیریڤ لە گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" لە بارەی دوو فاقیەتی رێبازی چین ی ووتارێكی بڵاو كردووەتەوە. و هاتووە : لە میانەی قسەكردن لە لووتكەی گرووپی ٧ لە هیرۆشیما ، بایدن ڕایگەیاندووە : هیچ رێگایەك نیە جگە لە توانەوەی بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و چین.
رۆیتەرز یش باسی لەوە كردووە، لەم دواییانەدا تێبینی ئەوە دەكرێت سەردانەكان بۆ چین زۆر زیادی كردووە ، بەتایبەتی دوای نەمانی كۆرۆنا، و زۆرترین سەردانی سەرۆكە جێبەجێكارەكانی كۆمپانیا رۆژئاواییەكان ئەنجامدراون. لە نێویاندا "ئیلۆن ماسك" و "دەیڤید سلموون" لە بانكی "گۆڵدمەن ساكس". خاڵی هاوبەشیش لە سەردانەكانیان دا ئەوەیە كە ئەم كەسە بەناوبانگانە زۆر بە كەمی دەربارەی كۆبوونەوەكانیان دەدوێن لەگەل بەرپرسە حكوومیەكان .
یەكێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كەندی- چینی بەناوی "نووح فرایزەر" باس لەوە دەكات كە سەرۆكە جێبەجێكارەكان و هاتنیان بۆ چین بەمەبەستی گەڕان نیە بەدوای هاوبەشە كۆنەكاندا، بەڵكوو بیر لە چۆنیەتی پارێزگاری كردن لە هاوبەشە كۆنەكان دەكەنەوە.
لەلایەكی ترەوە، ئەم سەردانانە بۆتە هۆی دڵەڕاوكێی خاوەن كارەكانی ناوخۆ، و لە رۆژنامەی رۆژانەی حزبی شیوعی چینە وە ئاماژەی بۆ كراوە. لەگەڵ ئەوەشی ئەم هەڵمەتە تاوەكوو ئێستا كرێكارە ناوخۆییەكان و دەرەوەی گرتۆتە بەر كە چینی ن نەوەك بیانیەكان، كەچی تاوەكوو ئێستا لێكۆڵەران نازانن دەگەن بە كوێ؟
لەم بارەوەیەوە، توێژەر لە قوتابخانەی باڵای ئابووری فاسیلیی كاشین دەڵێ: گرینگیدانی چین بە وەبەرهێنانی بیانی لە چاو رابردوودا زۆر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. رۆژنامە چینیەكان دەنووسن: نمونەی كۆن، ئەوەی بیانیەكان دەیانكرد لە رووی هەوڵی كرێكارەكان تا دوای تنۆكی عارەقەیان و تێكدانی ژینگە، و بەهەدەردانی داهات ؛ ئیدی پێویستمان پێی نییە.ئەو هەلمەتی دژە گەندەڵیە ئەوە پرۆسەیەكی ناوخۆی ووڵاتەو دژی بیانیەكان نییە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە