چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تێپەڕبوونی ٩ مانگ نادیار و ناڕوونە
پەیامی کورد ... چارەنووسی دوو بەندکراوی سیاسی کورد پاش تێپەڕبوونی ٩ مانگ نادیار و ناڕوونە
دوو بەندکراوی سیاسیی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، نزیکەی ٩مانگە لە بەندیخانە دان بێئەوە چارەنووسیان دیار بێت.
فەرزاد سامانی و ساکار عەینی زستانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەستبەسەر و پاش ٥ مانگ بێسەروشوێنی و لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ئۆرمیە " ورمێ " کران.
برای سامان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ زانیاری لە چارەنووسیان بێ ئەنجام بووە.
فەرزاد سامانی خەڵکی شاری مەهاباد و خوێندکاری ماستەری کۆمەڵناسی یە و ساکار عەینی"یش دەرچووی شارسازی زانکۆی ورمێیە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بەو تاوانانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو چالاکە سیاسییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە