چارەنووسی ژنە بەندکراوی سیاسی کورد " زێنەب جەلالیان " دوای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد ناڕوون و جێگای گومانە
پەیامی کورد ... چارەنووسی ژنە بەندکراوی سیاسی کورد " زێنەب جەلالیان " دوای دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد ناڕوون و جێگای گومانە
سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی تەندرووستی ، ژنە بەندکراوی سیاسی کورد " زێنەب جەلالیان "، پاش دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی یەزد، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
زێنەب جەلالیان مانگی بانەمەڕی ساڵی ٢٠١٩، بەبێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەکەی، لە گرتووخانەی شاری خۆی، بۆ گرتووخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان و دواتر بۆ زیندانی ئێڤین و دواجار بو گرتووخانەی یەزد دوور خرایەوە.
ناوبراو بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی لە گرتووخانە، پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی گرتووخانە هەیە، بەڵام ڕێگای پێ نەدراوە.
لەو بارەیەوە چالاکانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ مرۆڤ نیگەرانییان دەربڕیوە و داوا لە ناوەندە پێوەندیدارەکان دەکەن لەو بارەوە بێدەنگ نەبن.
زێنەب جەلالیان زستانی ١٣٨٦ی هەتاوی لە جاددەی سنە بۆ کرماشان دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و پاشان سزاکەی بوو بە زیندانی هەتاهەتایی.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە