چالاکوانێکی کولتووری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا و بێ سەروشوێنە
پەیامی کورد ... چالاکوانێکی کولتووری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا و بێ سەروشوێنە
شیروان؛ دەست بەسەرکرانی مستەفا ڕەهنەما، چالاکوانێکی کولتووری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
مستەفا ڕەهنەما، لە وەرزشوانان و چالاکانی کولتووری کوردی خەڵکی شاری شیروان سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی پووشپەڕ، مستەفا ڕەهنەما، چالاکی کولتووری تەمەن ۴۷ ساڵ و خەڵکی شیروان لە لایەن هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران ەوە لە نزیکی گۆڕەپانی دانشگای ئەو شارە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەست بەسەرکرانی مستەفا ڕەهنەما بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە