چالاکیکی ژینگەپارێز سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر و چارەنووسی نادیارە

پەیامی کورد      ...    چالاکیکی ژینگەپارێز سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر و چارەنووسی نادیارە

 خەبات مەفاخری چالاکیکی ژینگەپارێز سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر و چارەنووسی نادیارە

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئۆگۆستی ٢٠٢١، خەبات مەفاخری، ژینگەوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە شاری سنە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

خەبات مەفاخری جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سنە، چوار ساڵ حەبسی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەم ژینگەپارێزە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بووە.

خەبات مەفاخری ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە