چالاکی جەستەیی و بەرزکردنەوەی کەرەستەی قورس ، ڕێگایەکی زۆر گرینگ بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لە پیاوان
پەیامی کورد ... چالاکی جەستەیی و بەرزکردنەوەی کەرەستەی قورس ، ڕێگایەکی زۆر گرینگ بۆ چارەسەرکردنی نەزۆکی لە پیاوان
توێژەران بەو دەرئەنجامە گەیشتن پیاوانێک کە کارێکی قورس و گرانیان هەیە و بە شێوەی بەردەوام شتی قورس لە شوێنی کارەکەیان بەرز دەکەنەوە ، ڕێژەی خەستی سپێرمەکانیان لە چاوی کەسانی دیکەدا ٤٦٪ زیاترە و توانای درووست کردنی منداڵیان زیاترە .
ئەم کەسانە بە شێوەی گشتی ژمارەی سپێرمەکانیان و هەروەها ئاستی تێستۆسترۆنێکی بەرزتریان هەیە .
لەم توێژینەوەیەدا ، زانیاری لە سەر زیاتر لە ١٥٠٠ پیاو و ژن کۆکردووەتەوە و دەرئەنجامەکان نیشانیان دا چالاکی جەستەیی لە حاڵی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە ، باشتربوونی پۆتانسیەڵی درووستکردنی منداڵ لە پیاوانی بەدواوە هەیە .
لە میانی ئەم توێژینەوەیەدا توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو پیاوانەی کە زۆرجار لە شوێنی کارەکانیان شتە قورسەکان بەرز دەکەنەوە یان دەیانجووڵێنن بە ڕێژەی ٤٦٪ زیاتر چڕبوونەوەی سپێرمیان هەیە و بە ڕێژەی ٤٤٪ سپێرمیان زیاترە لە چاو ئەو پیاوانەی کە کەمتر چالاکی جەستەیی لە کارەکانیاندا هەیە. هەروەها ئەم پیاوانە ئاستی هۆرمۆنی سێکسی پیاوان تێستۆسترۆنیان زیاترە.
نزیکەی ٤٠%ی حاڵەتەکانی نەزۆکی دەتوانێت پەیوەندی بە هۆکارەکانی پیاوەوە هەبێت؛ لەوانە بڕی (ژمارە) سپێرم و کوالیتی مەنی و ئەدای سێکسی. وا بیر دەکرێتەوە کە ژمارەی سپێرم و کوالیتی سپێرم هۆکاری سەرەکین کە ڕێژەی نەزۆکی لای پیاوان زیاد دەکەن
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە