چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە دانانی بارمەتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا
پەیامی کورد ... چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە دانانی بارمەتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی مەی ٢٠٢١، قانێع خاتری، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی، لە یەکێک لە بەندیخانە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
قانێع خاتری لە ماوەی دەسبەسەرکردنیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی مەی، لەگەڵ چوار چالاکی مەدەنی دیکە بە ناوەکانی "مورتەزا موحەممەدی"، "کەیوان ئەلیاسی"، "ڕەزا ڕەزایی" و "مۆحسێن حسێنپەناهی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
قانێع خاتری، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستانـ"ـە و لە تۆمەتە پاڵدراوەکانی دژی ناوبراو، زانیارییەکی وورد لەبەر دەستدا نییە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە