چاووش ئۆغلۆ : پەیوەندیمان لەگەل میسڕ دەست پێکردووە

پەیامی کورد     ...   چاووش ئۆغلۆ :  پەیوەندیمان لەگەل میسڕ دەست پێکردووە .

باشتر نەبوونی پەیوەندییەکان لەگەل عەرەبستانی هۆکارێکی نییە .

" مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : ووڵاتەکەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی خۆی لەگەڵ میسڕ دەست پێکردووە ، ئەو هەروەها جەختی کردەوە ، هۆکارێک بۆ باشتر نەبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی بوونی نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک چاووش ئۆغلۆ جەختی کردەوە ، لە ئەگەری ئەوەی کە عەرەبستانی هەنگاوگەلیکی پۆزەتیڤ هەڵبگرێت ئێمەش هاوشێوە بەرامبەر هەنگاو دەنێین و سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ئیمارات یش دۆخەکە هەر بەم شیوەیە دەبێت .

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها جەختی کردەوە  ئانکارا لە ئاستی هەواڵگری و زانیاری و وەزارەتی کاروباری دەرەوە لەگەڵ میسڕ دا لە پەویەندی دایە .

لە لایەکی دیکەوە ، چاووشئۆغلۆ ووتی : کە ووڵاتەکەی بە نیازە لە ئەیپریل ساڵی داهاتوودا دانیشتنێک دەربارەی چۆنیەتی ڕەوەندی ئاشتی ئەفغانستان لە ئیستانبوول بەڕیوە ببات و تورکیا بە مەبەستی بەرەو پێسبردنی ڕەوەندی ئاشتی لەم ووڵاتەدا ، نوێنەرێکی تایبەت لەکاروباری ئەفغانستان دەست نیشان دەکات .

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ووڵاتە شوێنی متمانەی لایەنەکانی ئەفغانییە و پێشتر گرووپی تاڵیبان و حکوومەتی ئەفغانستان داوایان لە تورکیا کردبوو کە میوانداری دانیشتنەکەی نێوان ئەوان بن ڕایگەیاند : دانیشتنی ئیستانبووڵ لە پەیوەندی لەگەڵ ئەفغانستان دا ، پڕکەرەوە و تەواوکەری دانیشتنی " دەوحە " یە و جێگەرەوەی ئەو نییە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە