چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە بەغدا
پەیامی کورد ... چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە بەغدا .
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات لە بوارگەلی سیاسی و ئابووری و بەرەنگاربوونەوە لەگەل تێرۆریسم جەختیان کردەوە .
بە پیی ڕاپۆرتێک نووسینگەی میدیایی " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : لە شاری بەغدا پێشوازی لە لوئیجی دی مایۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا و شاندی هاوڕای کردووە .
بە پێی ئەو شتەی کە لە ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە لەم چاوپێکەوتنەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات لە بوارگەلی سیاسی و ئابووری و بەرەنگاربوونەوە لەگەل تێرۆریسم جەختیان کردەوە .
کازمی و دی مایۆ جگە لە پێداچوونەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو ووڵات لە بواری ئەمنییەتی و ڕاهێنانی هێزە عێراقی لە چوارچێوەی بەرپرسیاری پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری " ناتۆ " بە تایبەتی لەگەڵ گواستنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم لە ڕۆڵی ناسەربازی ، هاوکاری کولتووری لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ڕاهێنان ، زانستی و کولتووری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان " یۆنێسکۆ " لە ڕێگای پەیوەندی لەگەڵ زانکۆوەکان و دامەزراوەگەلی ئیتاڵیایی و هاوتاگەلی عێراقی ئەوانیش خرایە بەر باس و ووتووێژەوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە