چاکەتی نوێی مارکەی ئادیداس لە جنسی زبڵ و پاشماوەکانی " زەریا "
پەیامی کورد ... چاکەتی نوێی مارکەی ئادیداس لە جنسی زبڵ و پاشماوەکانی " زەریا "
کۆمپانیا و مارکەی بەناوبانگی ئادیداس بۆ بەرهەم هێنانی چاکێتی نوێی براندی خۆی کەڵکی لە زبڵ و پاشماوەکانی زەریا وەرگرتووە .
ئەم چاکێتە بە ڕۆپۆشێکی سووک بەرهەم هاتووە ، جنسی ئەم دژە ئاوە ، لە فایبەرگەلی دووبارە وەرگیراو لە پاشماوەگەلی پلاستیکی کۆکراوە لە خاڵە کەنارئاوییەکانی سەرتاسەری جیهانە .
کاتێک کە پلاستیک دەگاتە زەریا ، دەتوانێ ڕێگای خۆی بۆ سەرتاسەری جیهان بکاتەوە ، بە تێپەڕبوونی کات ، هاتنی با ، شەپۆل و نووری هەتاو ، پلاستیکەکە دەسکێنن تاکوو ببێتە ووردەگەلێکی زۆر بچووک نزیکەی یەک لە سەر پێنج ئینچ یان لێ بێت . ئەم مەواددە بە ناوی میکرۆپلاستیک دەناسرێن .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە