چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات هەفــــتەی داهـــــاتـــــوو سەرۆكکۆمار هەڵبژێردرێت
پەیامی کورد ... چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات هەفــــتەی داهـــــاتـــــوو سەرۆكکۆمار هەڵبژێردرێت
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 101 ی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی هەموو پێشهاتە سیاسییەکان بە تایبەت پرسی پێکهێنانی حکوومەت و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان داوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك دیارى بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار‌و داواش له‌كورد ده‌كه‌ن بگه‌نه ڕێكه‌وتن.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، داواكارن په‌رله‌مانى عێراق هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك دیارى بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارو لایه‌نه كوردیه‌كانیش تنا ئه‌وكاته بگه‌نه ڕێكه‌وتن. هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدات بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، هەروەها بانگەوازەکە نوێ دەکاتەوە بۆ لایەنە کوردستانییەکان بۆ چڕکردنەوەی دیالۆگەکانیان و رێککەوتن لەسەر کەسی سەرۆککۆمار یان میکانیزمی هەڵبژاردنی، پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی خێراکردنی تەواوکردنی مەرجەکانی پێکهێنانی حکوومەت و جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی هەنگاوەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری و شتی تر کە شانازیمان بێت
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە