چوارەم کاروانی هاوکاری و لۆژیستیکی ئەمریکی دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان
پەیامی کورد ... چوارەم کاروانی هاوکاری و لۆژیستیکی ئەمریکی دەگاتە ڕۆژئاوای کوردستان
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا کاروانێکی نوێی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دهكات و ڕوانگەی سووری یش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات ، لهم مانگهدا ئهمه چوارهم کاروانی هاوكاری سهربازی و لۆژیستی یە.
ڕوانگەی سووری بەپشت بەستن بەسەرچاوە تایبەتییەکانی خۆی لەڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم کاروانە سەربازییە لە ٤٠ بارهەڵگر پێکهاتووە کە کەلوپەلی سەربازی لۆژیستیان هەڵگرتوە.
باس لەوەشکراوە، کاروانەکە بەئاڕاستەی ڕێگای ئێم فۆڕ ٤ و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگوندەواری حەسەکە ڕۆیشتوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ٩ی ئەم مانگەشدا ڕوانگەی سووری ئاشکرایکرد، کاروانێکی لۆژیستی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستانو لەڕێگهی شاری قامیشلۆوەوە ڕوویان لەڕێگای نێودەوڵەتی ئێم فۆڕ ٤ کردوە، بەپێی سەرچاوەکان کاروانەکە لە٢٥ بارهەڵگرو تانکەری پڕ لە سووتەمەنی پێکهاتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە