چوار کۆمپانیای ئێرانی بەم هۆکارە گەمارۆیان خرایە سەر
پەیامی کورد ... چوار کۆمپانیای ئێرانی بەم هۆکارە گەمارۆیان خرایە سەر
چوار کۆمپانیای ئێرانی لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا گەمارۆیان خرایە سەر
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:
سزا بەسەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی سەفیران سەپا کە بنکەکەی لە تارانە.
ئەمەش بەهۆی هەماهەنگیەتی لەگەڵ گەشتە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فەرمانبەر و کەرەستەی سەربازی بۆ ڕووسیا
ههروهها کۆمپانیای پراڤێر پارس، کۆمپانیای داما بۆ دیزاین و بهرههمهێنانی بزوێنهری فرۆکه و کۆمپانیای کیشی بههارهستانی که له بواری توێژینهوه و پهرهپێدان و بهرههمهێنان و دابینکردنی فرۆکه بێفڕۆکهوانهکانی ئێرانی کار دەکات، لە نێو لیستی سزاکانن.
هەروەها ناوی ڕەحمەتوڵڵا حەیدەری بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کیشی بەهارەستانیش لە لیستەکەیە.
سەبارەت بەم سزایانە، برایان نێڵسۆن، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی رایگەیاند:: ئەمریکا سوورە لەسەر سزاکانی خۆی لەسەر رووسیا و کۆمای ئیسلامی و ئەو کەسانەی کە پشتیوانی لە شەڕی دەستدرێژی کەرانەی رووسیا دەکەن بۆ سەر ئۆکراین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا كۆمپانیای پاراڤێر پارسی تۆمەتبار كردووە بەوەی کە تێوەگلاوە لە دووبارە دروستكردنەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانی ئەمریكا و ئیسرائیل، بەبێ ئەوەی ناوی مۆدێلی دیاریكراو بهێنێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە