چووڵکردنی ١٠ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان

پەیامی کورد     ...     چووڵکردنی ١٠ بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان

بەرپرسانی ئەفغانی و ئەمریکی ڕایانگەیاند کە لە کاتی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبان لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ بنکەی سەربازی هیزەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری ئەفغنستان داخراون و چووڵ کراون 

بە پێی ڕاپۆرتێک داخرانی ٥ بنکە لەم ١٠ بنکە سەربازییە بە پێی ڕێکەوتننامەی قەتەر پێویست و گرینگ بووە . تاکوو ئێستا ژمارەی هێزەکانی ئەمریکی جێگیر لە ئەفغانستان بۆ ٤٥٠٠ کەس کەم کردووە و بڕیار وایە ئاستی ئەم هێزانە بگاتە ٢٥٠٠ کەس .

واشینتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا نووسی : کە ئەم بنکانە بریتییە لە " ترینکۆت " لە ئەرزەگان " بۆست " لە هێلمەند " لە لۆغمان و لایتنینگ " لە پپێکتیا یە . باقی بنکە داخراوەکانی دیکە ش بریتین لە " جۆنز " لە قەندووز " دی الانکار " لە نەنگەرهار " شاهین " لە بەڵخ " " بیشاپ " لە کابۆل " میمنە " لە فاریاب و قەلات " لە زابۆل دەبێت .

هەروەها لە ڕپۆرتەدا هاتووە کە زانیاریگەلێکی کەم دەربارەی بنکەکان لە بەردەستدایە ، هەندێکیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کراوە و هەندێکی دیکەشی لەوانەیە بە شێوەیەک چووڵ کراوە و بەجێهێڵدراوە کە ئەگەر بەرپرسانی ئەمریکی و ئەفغان بە گرینگی بزانن لەوانەیە جێگیر بوونی سەر لە نوێی هێزەکان لەو شوێنانە بێتە ئاراوە ، هەروەها دیار نییە کە تا چ ئاستێک کەل و پەل لە بنکە داخراوەکان دا بە جێ ماون .

بەرپرسانی ئەمریکی بە واشینتۆن پۆست یان ڕاگەیاندووە کە سەرەڕای کەم بوونەوەی هێزەکان و کەل و پەلەکان ئەمریکا هەورەها توانای ئەوەی دەبێت تاکوو لە بەرگری کردن لە هێزەکانی ئەمنییەتی ئەفغانی تاڵیبان بکاتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیەوە .

بەرپرسێکی ئەمریکی ش لە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیارگەلێکی گرینگ دەربارەی ئەفغانستان دەگیرێتە بەر لەوانەش چ ئەوەی کە بنکەکانی دیکەش دابخرێن و چ کەل و پەلەکان بە دەوڵەتی ئەفغانستان ڕادەست بکرێت و یا لەم ووڵاتە دەبردرێتە دەرەوە 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە