چۆنیەتی دابەش کردن مووچەی سێ مانگی داهاتوو ڕادەگەێندرێت

پەیامی کورد    ...    چۆنیەتی دابەش کردن مووچەی سێ مانگی داهاتوو ڕادەگەێندرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئێستا یاسای کورتهێنانی بوودجە بووەتە ڕۆژەڤی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی عێراق دەیەوێ بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتوو قەرز بکات،

هندرین لەزگین دۆسکی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند : ''ئێستا هەموو فۆکس لەسەر ئەو یاسای قەرزەیە لە پەرلەمان و حکوومەتیش سەرقاڵی ئەو یاسایەیە کە چۆن لە پەرلەمان دەرچوێندرێ، چوونکە مووچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دوا کەوتوون.''

لەزگین ئاماژەیشی دا: ''خوێندنی دووەم بۆ یاسای کورتهێنان کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەو یاسایەیە بۆ ئەوەی حکوومەت قەرز بکات بۆ دابینکردنی ئەم سێ مووچەیەی ئەمساڵ تاوەکوو ساڵی دابێت و دواتر بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت."

لەزگین ئاماژەی بەوەشی کرد: "یاسای کورتهێنان بریارە لە  کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو بڕە قەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پشکی تێدا دەبێت."


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە