چۆنیەتی کوژرانی قاسم سلێمانی لە لایەن سەرۆکی فڕاکسیۆنی " السند الوطنی " لە پەرلەمانی عێراق ەوە ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... چۆنیەتی کوژرانی قاسم سلێمانی لە لایەن سەرۆکی فڕاکسیۆنی " السند الوطنی " لە پەرلەمانی عێراق ەوە ئاشکرا دەکرێت
ئەحمەد الاسدی " رۆکی فڕاکسیۆنی " السند الوطنی " لە پەرلەمانی عێراق لە بەڵگە فیلمێکی تایبەتدا بە ناوی " الرحلە الاخیرە " دواهەمین سەفەر " کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی العهد ی عێراق ەوە بڵاو کراوەتەوە ، ڕایگەیاندووە و ئاشکرای دەکات کە کوژرانی " قاسم سلێمانی " فەرماندەی هیزی قودس ی سەر بە سوپای پاسداران و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس " جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە بنکەی سەربازی و نیزمای " عین الاسد " ەوە ئەنجام دراوە .
ئەوە هەروەها ووتی : " ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە سەر لە بەیانی شەممە باواتا نزیکەی ٢٠ کاتژمێر لە سەر ئاسمانی و بەرزائیەکانی عێراق و بە تایبەتی بەغدا دا دەفڕین تاکوو ئەم کوشتنەی قاسم سلێمانی یان ئەنجام دا .
الاسدی هەروەها ووتی : باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ " عادل عەبدۆلمەهدی " سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی کرد و ووتی کە ئامانجی ئێمە قاسم سلێمانی یە نە ئەبوو مۆهەندیس بەڵام ئەم پەیوەندییە بە واتای داوای لێبووردن کردن نییە ."
لە دوای کێشە و ئاڵۆزییەو مووشەک هاوێشتنەکان بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەگدا و سەفەری نهێنی و شاراوەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس لە جێگای قاسم سلیمانی بۆ عێراق و دیدار و چاوپێکەتنی لەگەڵ هەندێک لە ڕابەرانی گرووپە شەڕخوازەکان وا پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات بە کەمترین تێچووەوە ئامادەبوون وهەژموونی سەربازی خۆی لە عێراق بە هەموو شێوەیەک نیشان بدات .
ووڵامی دەوڵەتی موستەفا کازمی بە مووشەک هاوێشتنەکانی گرووپگەلی سەر بە ئێران بەهێزکردنی پێگە و هێزی هێرشبەری ئەمریکا لە ناوچەکەو هیواداری بە گۆڕانکاری ڕێکارەکانی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دەرفەتەکانی ئێران بۆ هەرجۆرە جووڵەیەکی سەربازی و نیزامی لە ساڵڕۆژی کوژرانی سلێمانی بە تووندی کەم کردووەتەوە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە