چۆن لە تیشکی مۆبایل بە سەلامەتی بمێنیتەوە؟
پەیامی کورد ... چۆن لە تیشکی مۆبایل بە سەلامەتی بمێنیتەوە؟
دانانی مۆبایل لەم ڕۆژانەدا بووەتە شتێکی مەحاڵ و هەموو مرۆڤەکان ناتوانن دووریان بخەنەوە بە زانینی زیان و تیشکی بەرهەمهێنانی مۆبایل.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن زیادبوونی شێرپەنجەی مێشک، تێکچوونی DNA، سترێسی ئۆکسیژن، تێکچوونی کۆئەندامی بەرگری، گۆڕانی گەشەی مێشک، تێکچوونی زاوزێ، گۆڕانی خەو، زۆر چالاکی و تێکچوونی بیرەوەری، هەندێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تیشکی ڕادیۆیی مۆبایلن.
بەشێوەیەکی گشتی پێویستە بزانیت کاتێک بەرهەمی بێ وایەر بەکاردێنیت بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێک، ئەوا زۆرترین ووزە دەرئەدات و تا ئامێرەکە لێت نزیکتر بێت، ووزەی زیاتر هەڵدەمژیت.
کاتێک مۆبایلێکی بێ وایەر لە تۆوە نزیکە، زیاتر لە ٥٠%ی تیشکەکان لەلایەن مێشک و جەستەتەوە هەڵدەمژرێت. مۆبایلی سویچ ئۆن لە گیرفان و جل و بەرگت دا هەڵمەگرە. مۆبایلەکان بەردەوام تیشک دەردەکەن تەنانەت کاتێک چالاکانە بەکاری ناهێنیت.
تێبینی : کاتێک لە ناوچەیەکدایت کە پێشوازی خراپی هەبێت (واتە ئەنتێنەی مۆبایل دوو هێڵ یان کەمترە)، مۆبایلەکە هێزی تیشکدانەوە زیاتر لە ١٠٠٠ جار زیاد دەکات بۆ ئەوەی بگاتە نزیکترین تاوەری مۆبایل.
کەللەسەری منداڵان لە گەورەکان تەنکترە و مێشکیان هێشتا لە گەشەکردندایە. لێرەوە تیشکی مۆبایل قووڵتر دەچێتە ناو مێشکیانەوە و ئەگەری زیاترە زیانی زیاتری پێبگەینێت. کەمکردنەوەی بەرکەوتنی تەلەفۆن بۆ منداڵان.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خەو بەهۆی تیشکی مۆبایلەوە تێکدەچێت. بە سادەیی مۆبایلەکە لەسەر دۆخی فڕۆکە دابنێ، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی دەردانی کێڵگەی کارۆموگناتیسی بێ وایەر.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە