چینی یەکان بە ماسی ڕۆبۆتیکی پلاستیک خۆر دەڕواتە شەڕی پیسی ژینگەیی زەریاکان
پەیامی کورد ... چینی یەکان بە ماسی ڕۆبۆتیکی پلاستیک خۆر دەڕواتە شەڕی پیسی ژینگەیی زەریاکان
لێکۆڵەرانی زانکۆی سیچووان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی چین هیوادارن کە ماسی ڕۆبۆتیکی دیزاین کراو لە لایەن ئەوانەوە بتوانێ بە خواردنی ووردەکانی پلاستیک هاوکارێکی باش بێت بە خاوێن کردنەوەی زەریاکان لە پیسی جیهانی .
ئەم ڕۆبۆتە نەرمە کە تەنیا ١،٣ سانتیمەتر درێژییەکەیەتی ، لە ئیستادا توانایی ئەوەی هەیە کە بەشگەلی هەرە ووردی پلاستیک کە لە ئاوە کەم قووڵەکاندایە قووت بدات . سەرەڕای ئەمە زانایانی چینی لە هەوڵی ئەوەدان تاکوو بە بەرزکردنەوەی توانمەندییەکانی ئەم ڕۆبۆتە بۆ خاوێن کردنەوەی ئاوگەلی زۆر قووڵی زەریاکان و هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بۆ شیکردنەوە و لێکؤلینەوەی پیسییەکانی ژینگەی دەریاکان کەڵکی لێ وەربگرن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە